هەواڵ و چالاکی

ئێوارەخوان بۆ خوێندکارانی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنیکی دەربەندیخان ڕێکخرا

لەدرێژەی خزمەتە بەردەوامەکانی خوێندکارانی زانکۆ و بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە و بەچاودێری پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ( ٢٠٢٢/٤/١٧ ) ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی ھەردوو بەشی ناوخۆیی کوڕان و کچانی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر ڕێکخرا. لەلایەکی دیکەوە و هەر ئەم ئێوارە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئەرکی ئێوارەخوانی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی زانکۆی گرتەئەستۆ، لایخۆیانەوە سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگرایەتی پەیمانگە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ناوبراو دەکەن و ئومێدەوارن نموونەیان زۆر بێت.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button