ئێوارەخوانێک بۆ زیاتر لە 900 خوێندکاری زانکۆ رێکخرا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کافتریای کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەسەر ئەرکی سەرمایەدار و خێرخوازو کەسایەتیەکی ناسراوی شاری سلێمانی، خواردنی ئێوارە بۆ زیاتر لە 900 خوێندکاری کوڕو کچی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆ رێکخرا.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو کەسایەتییەی شاری سلێمانی دەکات کە ئەرکی ئەم ئێوارەخوانەی خوێندکارانیان گرتەئەستۆ و ئومێدەوارە نموونەیان زۆر بێت و سەرکەوتووبن، هەروەها سوپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکات کە ئەرکیان کێشاو ماندووبوون لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ئێوارەخوانەکەدا.