Back

بەبۆنەی یادەکانی ئەنفال شانۆیی (بەرزەخ) لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار نمایشکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-٤-٢٠٢٢ بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کەلارو یاریدەدەری ڕاگرو بەرپرسی مەڵبەندی 11ی ڕێکخستنی گەرمیان و ئەندامان و کارگێرانی مەڵبەند و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار و بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری گەرمیان و ژمارەیەک لە هونەرمەند و نوسەران، شانۆییەکی تایبەت بە ئەنفال بەناونیشانی (بەرزەخ) لە گۆرەپانی کۆلێج نمایشکرا . لە شانۆگەرییەکدا دوو ئەکتەر رۆلی دوو کەسایەتی ئەنفالکراویان گێڕا کە ئەنفال هەموو هیوا و ئاواتەکانی خستۆتەژێر گۆڕ، هەردوو ئەکتەر نمونەی دوو پەپولەی بێتاوانبوون و بەدەستی جەلادە بێبەزەییەکان خرانە ناو گۆڕ و هەموو ئاواتەکانیان لە تاریکیدا جێما، کە ئەنفال پەڵەیەکی رەشە بەڕووی دوژمنانەوە و زامێکی قوڵە لە جەستەی هەمووماندا و هەرگیز لەیاد ناکرێت. شایەنی باسە شانۆیەکە بەهاوکاری مەڵبەندی 11ی ڕێکخستنی گەرمیان ڕێکخرابوو: بەسەرپەرشتی :هەیفا مجید لە نوسینی: دکتۆر دڵشاد مستەفا دەرهێنانی :رزگار فقێ محمد نواندن: گەرمیان محمد – لیزا بەختیار
This shortcode LP Profile only use on the page Profile