خولێک بۆ خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری میکانیک کرایەوە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 2022/4/17 بەشی ئەندازیاری میکانیک لە تاقیگەی میکانیک لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ خولێكى بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێ و چواری بەشی ئەندازیاری میکانیک بەناونیشانی (Classic Control Course & PLC Training Program) کردەوە.
وانەکانی خولەكە لەلایەن (م.هەرمەند یاسین علی) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری میکانیک دەوترێتەوە، کە ئەمڕۆ تەنها خوێندکارانی قۆناغی سێ بەشداربوون و وا بڕیارە هەفتەی ئایندە خوێندکارانی قۆناغی چوار لە خولەكەدا بەشداربن.