سیمینارێک لەبارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو
لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری ئامار لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/4/17 سیمینارێکی زانستی دەربارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی پێشکەشکرا.
سیمینارەکە لەلایەن ( نەبەرد عەبدوڵا شەریف ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار لەژێر ناونیشانی بازرگانی ئەلیکترۆنی (سوود و گرفتەکانی) پێشکەشکرا کە ئاماژەی بەوەکرد لە زۆربەی وڵاتان بازرگانی ئەلیکترۆنی گرنگییەکی زۆری هەیە و لەم ساڵانەی دوایدا زۆر بەرەوپێشەوە چووە بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی کۆڤید-19، بەڵام لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا سەرەتایە و گرنگی تەواوی پێنەدراوە ئەویش لەبەر نەبوونی سیستمێکی بانکی کارا و نەبوونی پۆستە لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان.