خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەگەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن
بەئامانجی سوود وەرگرتن لە وانە تیوری و پراکتیکییەکانی زمانی ئینگلیزی, ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/4/17 ژمارەیەک لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی سلێمانی سەردانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزییان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد.
لەلایەن د. هۆگر محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ستافی زانستی سەنتەرەوە پێشوازی لە مامۆستا ( شاگوڵ جەلال ) و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کراو لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆ باسی لە مێژووی سەنتەرەکە و شێوازی کارکردن و ئەو خول و چالاکییانە کرد بۆ خوێندکاران کە لەناو سەنتەردا ئەنجام دەدرێن.
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەربڕی و هۆڵەکانی وانە وتنەوە و تاقیکردنەوەی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆیان بەسەرکردەوەو لە یەکێک لە هۆڵەکانی سەنتەر وانەی ئینگلیزییان خوێند.