Back

لیژنەیەکی تایبەتمەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوەندەکانی خوێندنی باڵایان لەده‌ربه‌ندیخان و ئیداره‌ی گەرمیان بەسەرکردەوە

به‌ئامانجی دیراسه‌كردن و به‌دواداچوون بۆ ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا له‌ سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان ، رۆژی پێنج شەممە 14 ی نیسانی 2022  لیژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرۆکایەتی (پ.ی.د محمد حسین احمد)سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی دڵنیایی جۆری وەزارەت و لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسەرۆکایەتی(پ.د.سۆران ابوبکر محمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ناوەندەکانی خوێندنی باڵایان لە ده‌ربه‌ندیخان و ئیداره‌ی گەرمیان بەسەرکردەوە، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا جگه‌له‌ کۆلێجی تەکنیکی کەلارو په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، زانكۆی گه‌رمیان و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و كۆلێجی كشتوكاڵ له‌قه‌زای كفرییان بەسەرکردەوە و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو تایبه‌ت به‌ دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان كه‌ بێگومان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌بێته‌ بنه‌ما بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و زانكۆ ته‌كنیكییه‌. لە چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كدا داتاو زانیاری و ئاماری تایبەت خرایەڕوو بۆ ئامادەبوان و رونکرایەوە کە ناوه‌نده‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌و ناوچه‌یه‌ گرنگی تایبەتی هەیە، دواتر ئەندامانی لیژنەکە ڕاوبۆچوونی خۆیان خستەڕوو گفتوگۆیەکی زانستیان لەسەر ئەو پرسە ئەنجامداو و پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌ر خزمه‌تێك دوپاتکردەوە. له‌سه‌ردانی لیژنەکەدا سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستییه‌كان و تاقیگەکان و بینای ڕاگرایەتی و بینای بەشە پزیشکی و تەکنەلۆجیەکان و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان بەسەرکردەوەو کە لەئێستادا بە شێوازێکی سەردەمی و بەتەواوی پێداویستیەکانەوە نۆژەنکراونەتەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile