Back

وۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌ نێرسینگ (په‌رستاری) بۆ خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو

بەئامانجی زیاتر ئاشناکردنی خوێندکارانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی و بەپراکتیزەکردنی وانە تیۆرییەکان کە دەیخوێنن،خولێکی نێرسینگ (پەرستیاری)بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە 14 ی نیسانی 2022  بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خولێکی نێرسینگ (پەرستیاری)بۆ خوێندکارانی بەشەکە له‌لایه‌ن (م.خەڵات) مامۆستای به‌شی پەرستاری به‌ڕێوه‌چوو.
لەخولەکەدا خوێندکاران بە شێوەیەکی پراکتیکی فێری ئەو تەکنیکانە کران کە پێویستە خویندکارێکی کارامە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا ئەنجامی بدات.
سه‌رۆكی به‌شی په‌رستاری له‌ كۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە هەمیشە پشتیوانی خوێندکاران دەبێت بۆ ئەنجامدانی کارە زاسنتییه‌كان و پرۆژه‌ی زانستی، تاوەکو زۆرترین سوودیان پێ بگەیەنرێت بۆ بازاڕی کارو ناوەندە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی زانستی و پرۆفیشناڵانە.
لای خۆشیانەوە خوێندکاران ئەم خوله‌ مەیدانیانەیان بە گرنگزانی بۆ ئەوەی ئەو زانستەی دەیخوێنن بەپراکتیکیش جێبەجێی بکەن و زیاتر متمانە بەخۆیان پەیدا بکەن و سوپاس و ده‌ستخۆشیان گه‌یانده‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌شه‌كه‌یان.
شایانی باسه‌ خوله‌كه‌ لەلایەن گروپی نۆڵیج سەرپەرشتی ده‌كرێت و به‌چه‌ندین پرسیاری خوێندكاران بابه‌ته‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile