سیمینارێک لەسەر مەرگەساتی ئەنفال پێشکەشکرا
بۆ به‌رزڕاگرتنی ساڵرۆژی تاوان و مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال و به‌زیندوهێشتنه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، سیمینارێك تایبه‌ت به‌و یاده له كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14 ی نیسانی 2022 بەئامادەبوونی د.چیا محمد حسن ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و فەرمانبەران، سیمینارێک لەسەر مەرگەساتی ئەنفال لەلایەن (پ.ی.د کوردستان حمید محمد) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێج پێشکەش کرا.
لەسیمینارەکەدا باس لەقۆناغەکانی شاڵاوی ئەنفال و هەموو ئەو تاوانانە کرا کە ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ دەرهەق بەگەلی کورد هەر لە راگواستن و کاولکاری وکۆمەلکوژی بەتایبەت لە سنوری گەرمیاندا ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها باس له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌وتاوانه كرا كه‌تا هه‌نوكه‌ش كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
پرۆسه‌و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه‌له‌لایه‌ن حزبی به‌عسی له‌ناوچوو ئه‌نجامدرا له22ی شوباتی 1988 ده‌ستپَیكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه كه له 8 قۆناغی جیاداو له ناوچه‌ی جیاوازدا كوردستانی باشووری گرته‌وه‌و له به‌رواری 6ی ئه‌یلولی 1988 به ره‌سمی كۆتایی پێهات، له‌و شاڵاوانه‌دا زیاترله 180 هه‌زار مرۆڤی كورد زینده‌به‌چاڵ و له‌ناوبران و بووه هۆی وێرانكردنی نزیكه‌ی 4000 گوند‌و 4 قه‌زاو 30 ناحیه‌و 3100 مزگه‌وت و 100 كڵێسا ئه‌مه جگه له زه‌ره‌رو زیانی ماددی یه‌كجار زۆر كه تا ئێستاش ناوچه‌كه كاریگه‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له‌سه‌رماوه.