سیمینارێک لە بارەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship) بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 14 نیسانی 2022 ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) سیمینارێکی لە بارەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship) بۆ خوێنکارانی قۆناغی سێیەمی كۆلێجی تهكنیكی ئینفۆڕماتیک سازکرد.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەش و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی داتابەیس لە کۆلێژی ئینفۆڕماتیک ، سیمینارەکە لە لایەن (م.سامان صاڵح فەرەج) پێشکەشکرا، ،
سەرەتای سیمینارەکە بە چەن ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و شەهیدانی ئەنفال و بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە دەستیپێکرد.
پاشان م.سامان دوای ناساندنی پڕۆگرامەکە باسی ئامانج و گرنگیەکانی پڕۆگرامی (Internshep)ی بۆ خوێندکاران و ئامادەبوان کرد، کە تا چەند سودمەند دەبن بە شیوەیەکی کرداری ئەو زانستەی کە خوێندویانە دەتوانن پڕاکتیزەی بکەن لە بازاڕی کاردا.
شایەنی باسە یەکێک لە خوێندکارەکان بهناوی (ژیار ئەسعەد) کە دەرچوی پەیمانگابوو، پێشتر لەم پڕۆگرامەدا بەشداری کردوە، باسی ئەزموونی خۆی کرد بۆ هاوڕێکانی کە تاچەند سودمەند بوە، هەروەها لە کۆتایدا مامۆستایانیش زۆر سوپاسی سهنتهری(CDC) زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانیان کردوو بە گرنگیەوە باسی سوودی پڕۆگرامی (ئینتەرشیپ) یان کرد.