Back

په‌یامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌یادی 34 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر تاوان و پاکتاوكردن و جینۆسایدی گەلی کوردستان لە لایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە تێدەپەڕێت کە بە چەند قۆناغێک و لە ژێر ناوی ئەنفال هەزاران کەسیان زیندەبەچاڵ کرد،ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراوبوو له‌ لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ بۆقڕكردنی كوردو وێرانكردنی كوردستان. به‌پێویستی ده‌زانین بۆ به‌دۆكیوومێنتكردنى تاوانه‌كان و ناساندنیان به‌ جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كاری جددی بكرێت. پێویسته‌ شاڵاوی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌مان كراوه‌ هانده‌رمان بێت بۆ لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوتەکانى كوردستان كه‌ ئه‌وه‌ش باشترين وه‌فادارييه‌ بۆ خوێنى شه‌هيدان.                                                                                           به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان                                                                                                 زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی                                                                                                      2022/4/13
This shortcode LP Profile only use on the page Profile