Back

بەڕێوەچوونی سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی کارەکانی لێـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام بە هاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سێ سیمیناری زانستی مامۆستایان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 13 ی نیسانی 2022 سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو به‌م شێوه‌یه‌:
_ سەرەتا م.هاوکار رئوف، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی، سیمینارێکی لەسەر ” جیوپۆڵتیک” پێشکەش کرد.
_ دواتر م.جەلال عومەر ئەحمەد، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری، باسێکی لەسەر ” The Risks to the Environment of Applying GMO in Agriculture ” خستەڕوو.
_ لەبەشی سێیەم و كۆتاییدا، م.عەبدول مستەفا حەمەڕەش، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو سیمینارێکی لەسەر ” دراسة انتاجية ل ستة تراكيب وراثية من الذرة الصفراء” پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
جێگەی ئاماژەیە ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فەرمانباران ئاماده‌ی سیمیناره‌كان بوون و گفتوگۆی پێویست له‌سه‌ر باسه‌كان ئه‌نجامدرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile