خوێندکارانی بەشی کارگێڕی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان گه‌شتێكی زانستی‌یان ئه‌نجامدا
بۆزیاتر بەرەوپێش بردنی ئاستی زانستی خوێندکاران و بینینی پرۆژه‌كان بەشیوازی مەیدانی و پڕاکتیکی و رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و وانه تیوریانه‌ی كه خوێندویانه،خویندکارانی بەشی کارگێڕی و پڕۆژە كشتوكاڵییەكان له كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گه‌شتێكی زانستیان بۆ بەشی ڕێنمایی كشتوكاڵی سەر بە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ئه‌نجاممدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی نیسانی 2022 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی به‌ش و مامۆستایانی بەشی کارگێڕی و پڕۆژە كشتوكاڵییەكان ، ژماره‌یه‌ك له خویندکارانی به‌شه‌كه سەردانی بەشی ڕێنمایی كشتوكاڵی سەر بە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد بەمەبەستی وەرگرتنی وانەی ڕێنمایی كشتوكاڵی و بینینی جۆر‌و چۆنێتی به‌رهه‌مهێنانی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان وه‌رگرتنی زانیاری نوێ لەبەرەوپێشچوونی كەرتی كشتوكاڵ دا .
خوێندكاران سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و ڕاگرایه‌تی كۆلێج و به‌شه‌كه‌یان كرد و هیوایان خواست له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن چونكه ئه‌نجامدانی ئه‌مجۆره سه‌ردان و گه‌شته زانستییانه ڕاده‌ی فێربوونی خوێندكاران زیاد ده‌كات و وایان لێ ده‌كات باشتر فێری ئه‌و زانستانه ببن كه به‌شێوازی تیۆری ده‌یخوێنن.