به‌ڕێوه‌چوونی سیمینارێكی زانستی له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان
ئەمرۆ 2022/4/12 ئەنجامدانی سیمیناری زانستی لەلایەن (شلێر محمد علی ) مامۆستا لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لەژێر ناونیشانی (self-directed learning).
له‌سیمیناره زانستییه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان ئاماده‌یبوون و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو،
ناوبراو تیشکی خستەسەرئەو بنەماو شێوازانه‌ی وانە ووتنەوە کە بەشێوەیەکی گشتی خوێندکار چۆن خۆی ئاڕاستە دەکات بۆ فێربوون، ئەمەش گەڕانەوەیە بۆ سروشتی مرۆڤ بۆ فێربوون بە دروستکردنی کەشێک کە تیایدا بتوانێت توانا‌و گرنگییەکانی خۆی بدۆزێتەوە. وە ڕزگاربوون لە شێوازە باوەکانی وانە ووتنەوەی ئێستا کە هۆکارە بۆ نەهێشتنی پاڵنەرە ناوەکییەکانی قوتابی بۆ فێربوون.
كۆتایی سیمیناره‌كه به‌گفتوگۆیه‌كی چڕوپڕی زانسیانه بوو.