Back

سیمینارێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی کارەبایی (ELECTRIC VEHICLS) به‌ڕێوه‌چوو

ئەمڕۆ 2022/4/12 له‌ درێژه‌ی سیمیناره‌ زانستییه‌كانداو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، سیمینارێكی زانستی لەلایەن ( م.کامران ڕۆوف ) مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لەژێر ناوی ئۆتۆمبیلی کارەبایی (ELECTRIC VEHICLS) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یبوون، مامۆستای ناوبراو به‌شێوازێكی وورد باسی لە به‌كارهێنانی ئۆتۆمۆبێل كرد به‌م شێوه‌یه‌:
له‌رۆژگاری ئەمڕۆدا گرنگیەکی زۆر بە بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی دەدرێت جونکە ئۆتۆمۆبیلە کارەباییەکان بە دۆستی ژینگە ناو دەبرێن و هیچ بڕە گازێکی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن ناخەنە ژینگەوە ئەگەر سەرچاوەی ئەو ووزەیەی کە ئۆتۆمبیلەکەی پێ بارگاوی ئەکرێتەوە وزەیەکی خاوێن بێت. وە تێچوی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمۆبیلە کارەباییەکان زۆر کەمترە بە بەراورد بەو ئۆتۆمبیلانەی کە سوتەمەنی بەکارئەهێنن وە کەمترین چاککردنەوەیان پێویستە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ئۆتۆمبیلانە مۆتۆرێکی کارەبایی بەکار ئەهێنن ئەوا پێویستیان بە گۆرینی ڕۆنی مەکینە نابێت. بەڵام ئەم ئۆتۆمبیلانە زۆر گرانبەهاترن و کاتێکی زۆریان ئەوێت بۆ بارگاوی کردنەوە کە ئەمەش بەندە لەسەر قەبارەی پاترییەکەو وە خێرایی ئەو بارگاوی کەرەی کە ئۆتۆمۆبیلەکەی پێ بارگاوی ئەکرێت. سەرەڕای ئەوەی کە تەمەنی پاتریی ئۆتۆمۆبیلە کارەباییەکان لە نێوان 10بۆ 20ساڵدایە و وە تیچوی گۆرینی پاتریرکانی زۆر گرانن.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بوان به‌پرسیارو سه‌رنجه‌كانیان بابه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile