ئەکادیمای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک وۆرکشۆپێکیان بۆخوێندکاران مامۆستایان فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 12-4-2022 بەئامادەبوونی د.ڕووناک محمد عبداللە ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و یاریدەدەر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران، وۆرکشۆپی تایبەتی تەکنەلۆجیای هواوی بەناونیشانی:- ( SPU-HUWAEI ICT ACADEMY courses and certifications) لەهۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا بەڕێوەچوو.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە ناساندنی تەکنەلۆجیای هواوی و چۆنیەتی وەرگرتنی کۆرس و چالاکیەکانیان کە ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندکاران لەبواری تەکنەلۆجیا و بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ئاستبەرز لەبواری تەکنەلۆجیای سەردەمدا .
لە وۆرکشۆپەکەدا سێ بابەتی زاستی پێشکەشکرا:
1-بابەتی یەکەم لەلایەن مامۆستا(جمال نوری ئەحمەد) لەئەکادیمای هواوی بەناونیشانی (HUAWEI Echo System and Program for Students) پێشکەش کرا.
2- بابەتی دووەم لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر(د.زریان نەجات ڕەشید) سەرۆکی بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەناونیشانی (Introducing Huwei Certification ) پێشکەش کرا.
3-بابەتی سێیەم لەلایەن مامۆستا (کاوان فایەق ئەحمەد ) بەناونێشانی (Huwei Courses and Registrations )پێشکەش کرا.
لەدوای پێشکەشکردنی بابەتەکان گفتوگۆی زانستی لەنێوان ئامادەبوان مامۆستایان ئەنجامدرا و وەڵامی زانستی پرسیارەکانیان درایەوە.
ئەکادیمای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەبرێت، ئامانجی پێشکەش کردنی سیمینار وۆرکشۆپە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران لەسەر تەکنەلۆجیای کۆمپانیاکە.
[learn_press_profile]
