هەواڵ و چالاکی

لە ئێوارەخوانێکدا خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان بەربانگیان کردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/١١ لە کافتریای کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئێوارە خوانێک بۆ زیاتر لە (٩٧٣) خوێندکاری نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی کەمپسی کۆلێجەکان رێکخرا. سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو بەڕێزانە دەکات کە ئەرکی ئەم ئێوارەخوانەی خوێندکارانیان گرتەئەستۆ و ئومێدەوارە نموونەیان زۆر بێت و سەرکەوتووبن، هەروەها سوپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکات کە ئەرکیان کێشاو ماندووبوون لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ئێوارەخوانەکەدا.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button