سیمینارێك لەژێر ناونیشانی “قەیرانە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان” لەلایەن د.عزت سابر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەش دەكرێت و زانكۆی پۆلیتەكنیكیش پلانی هەیە لە ئایندەدا چەندین دیبەیت لە بواری ئابووری و كێشەكانی دارایی و نەوت و كارەبا ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 20/12/2015، بەئامادەبوونی د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.حەكیم عوسمان راگری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان و مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكاران و دەزگاكانی راگەیاندن سیمینارێك لەلایەن د.عزت سابر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سلێمانی پێشكەشكرا. پەرلەمانتار د.عزت سابر لە سیمینارەكەدا چەندین داتا و زانیاری نوێی سەبارەت بە باری دارایی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی كارەبا و دارایی و ئەو قەیرانانەی كە بۆ ساڵی 2016 ڕوو لە هەرێم دەكەن خستەڕوو.
ش . ج
[learn_press_profile]
