سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەڕێوەچوو
بەناونیشانی ( Fog comuting ) سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان/زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار لە سەرۆکایەتی زانکۆ و لەلایەن م.شیلان عەبدوڵا مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر پێشکەشکرا، کە تێیدا باسی لە سوودەکانی Fog computing ( تۆری تەم ) کرد کە لەو رێگەیەوە خێراتر دەگەین بە داتاکانمان وە سیکوریتی بەهێزەو بەبێ internet دەتوانێت داتا ئاڵوگۆڕ بکات لە نێوان ئامێرەکاندا .