ئێوارە خوانێک بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکخرا
لەدرێژەی خزمەتە بەردەوامەکانی خوێندکارانی زانکۆمان و بەچاودێری پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٤/١٠ خوانێک بۆ خوێندکارانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆ سازکرا .
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی قسوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە ئەرکی ئەم ئێوارەخوانەی خوێندکارانیان گرتەئەستۆ و ئومێدەوارە نموونەیان زۆر بێت و سەرکەوتووبن، هەروەها سوپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکات کە ئەرکیان کێشاو ماندووبوون لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ئێوارەخوانەکەدا.
بڕیارە سبەینێ ئێوارە ٤/١١ ھەمان بەربانگەخوان بۆ ٩٧٣ خوێندکاری زانکۆ دووبارە ببێتەوە، لەسەر ئەرکی چەند خێرخوازو بەڕێزێکی دیکە.