سه‌رۆكی زانكۆ به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی چاكسازی له خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌شاری به‌غدا
له‌پێناو گۆڕانكاری و چاكسازی له خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی و ڕاهێنان له سه‌رتاسه‌ری عێراق كه له‌گه‌ڵ خواست و داواكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی دونیا یه‌كبگرێته‌وه ، به به‌شداری نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان ، دووهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی چاكسازی خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
وەک بەشێک لەکارەکانی پڕۆژەی چاکسازی خوێندنی باڵا‌و پەروەردەو ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی و له‌پاش بانگهێشتی فه‌رمی نوسینگه‌ی یونسكۆ له‌شاری به‌غدا بۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پ.د.ئالان فەریدۆن عەلی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەیی دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان بوو کە لەباڵه‌خانەی ئەنجومەنی وەزیران له‌شاری به‌غدا بەڕێوەچوو كه‌كۆبونه‌وه‌كه ڕێکخراوی یونسکۆی جیهانی سەرپەرشتی ده‌كرد.
كۆبونه‌وه‌كه ڕۆژی چوارشەمە 6ی نیسانی 2022 بەڕێوەچوو، نوێنەرانی هه‌ریه‌ك له وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەبواری پەروەردەو کار و کاروباری کۆمەلایەتی و پلاندانان لەحکومەتی ناوەند و نوێنه‌ری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لە حكومه‌تی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی زانکۆ تەکنیکییەکانی ناوەند و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێكخراوی یونسكۆ ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه ڕاوێژكارییه‌كه كرد له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا‌و گفتوگۆی پێویست ئه‌نجامدرا لەسەر پلانی خوێندنی ته‌كنیكی و ڕاهێنانی پیشەیی و چالاکی بۆ ماوەی داهاتوو .
لەدیدارەکەدا پ.د.ئالان فەریدۆن عەلی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تێڕوانینی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەش به‌ئاماده‌بووان كرد له‌سه‌ر خوێندنی پیشەیی له‌زانکۆ و پێویستی بەدیهێنانی هەنگاوی پراکتیکی نوێ لەم بوارەدا وەک پێویستی قۆناغه‌كه لەزانکۆکانی عێراق و ناوچەکە گرنگی پێبدرێت، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند دامەزراندنی سەنتەرەکانی کار و پیشەیی و ئه‌نجامدانی وۆرکشۆپی مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ کەرتی تایبەت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە دیسپلینە جیاوازەکان گرنگی خۆی ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی بره‌ودان به سه‌رجه‌م لایه‌نه پێویستییه‌كانی خوێندن و هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغێكی تری دڵخۆشكه‌ر بەشێوەیەک کە گونجاو بێت بۆ بازاری کار و گەیشتن بە خواست و ئاواتی خوێندكاران.