کتێبخانەی ئەلیکترۆنی بوارە پزیشکییەکان کارا کرا
لە هەوڵێکی زانستییانەی مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا، (م.تارا فائق محمد) بڕیاردەری بەشی پەرستاری، هەستا بە ئامادەکردنی کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی هاوچەرخ تایبەت بە بوارە پزیشکی و تەندروستییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام کە لە ئێستادا بەردەستەو سەرجەم خوێندکارانی بوارە پزیشکییەکانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و کۆلێجە پزیشکییەکانی تری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن و زانیارییە پزیشکییەکانیان دەوڵەمەندتر بکەن بە بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە زانستییانەی کە لە ئێستادا لە کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکاندا بەردەستەو لە داهاتووشدا فراوانتر دەکرێت کەبێگومان بۆ زیاتر خزمەتکردنی بواری تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا. سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستخۆشی لە راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و مامۆستا (تارا) دەکات بۆ ئەو هەوڵە دڵسۆزانەی ئەنجامیداوە، هاوکاری و پشتیوانی خۆیان دوپات دەکەنەوە بۆ هەر کارو پرۆژەیەک کە خزمەت بە ڕەوتی خوێندنی باڵا بکات. بۆ بوون بە ئەندام لە گرووپەکەش دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://t.me/+3sazMDVcMQJhOTli