سیمپۆزیۆمێکی زانستی بۆ مامۆستایان بهڕێوهچوو
رۆژی چوارشەممە (٢٠٢٢/٤/٦) کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمپۆزیەمێکی زانستی بە ناونیشانی (چۆنێتی نوسین و شیکردنەوەی داتاو پێشکەشکردنی زانستییانەی توێژینەوە پزیشکی و تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستاندا) ئەنجامدا، کە تیایدا بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگاو کۆلێجەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشدارییان تێداکرد.
سیمپۆزیەمەکەش لە سێ تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو ئەوانیش
-(نوێترین رێگا زانستییەکانی نووسینی توێژینەوە تەندروستی و پزیشکییەکان لهلایهن د.سۆران امین حەمەلاو مامۆستا لەبەشی پەرستاری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پێشكهشكرا
– چۆنێتی شیکردنەوەی داتا بەدەستهاتووەکانی توێژینەوە تەندروستی و پزیشکییەکان لهلایهن م.کمال جلال رشید لەبەشی پەرستاری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پێشكهشكرا
– (رێگا ئەکادیمی و زانستییەکانی پێشکەش کردنی تێزەکانی ماستەرو دکتۆراو چۆنێتی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستی و پزیشکییەکان لە گۆڤارە زانستییەکاندا) لهلایهن پ.ی.د.سۆلاف جەوهەر علی پێشكهشكرا.
لە کۆتاییشدا ئامادەبووان بە گفتوگۆو پرسیارە زانستییەکانیان سیمپۆزیەمەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.