Back

زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانى تۆمارێكى نوێ لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان بەدەست دەهێنێت

بە پیێ دواهه‌مین ریزبەندى زانكۆكانى جیهان بۆ ساڵی 2022 كە دەزگاى سایماگۆ (SCImago) بۆ ریزبەندى دامەزراوەكان و زانکۆکان ئەنجامیداوه، لەسەر ئاستى زانكۆكانى عێراق کە تەنها 39 زانکۆ دەرکەوتووە، زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی سلێمانى لە پلەى 13 دایە ، و لەسەر ئاستى زانكۆكانى هەرێمى كوردستانیش کە تەنها 12 زانکۆی هەرێمی کوردستان دەرکەوتوە پلەى 6 ى بەدەست هێناوە، ئەمەش بە تومارێكى نوێ دادەنرێت لەمێژووى زانكۆكەدا بۆ یەکەم جار. (SCImago )کە بە SIR ناسراوە بۆ ریزبەندى دامەزراوەكان ساڵانە بە پیێ پێوەرى زانستى ریزبەندى بۆ زانكۆكانى جیهان دەكات لە 5 سێكتەرى جیاوازدا لەوانە : حكومى ، تەندروستى ، زانکۆ ، سەکتەری تایبەت. پرۆسەی ڕیزبەندی (SCImago)سایماگۆ بەم شێوەیە کاردەکات: بۆ نمونە ئەنجامی ریزبەندی 2022 لە سەربنەمای 5 ساڵی رابوردوو لێک دەداتەوە وە مەرجە زانکۆ لانی کەم 100 توێژینەوەی Scopus ی لە سالی رابووردوو ئەنجام دابێت تا لە ڕیزبەندی (SCImago )سایماگۆ دەربکەوێت. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ماوەی 2 سالێ رابووردوو زۆرترین توێژینەوەی ئاست بەرزی جیهانی ئەنجام داوە. پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆمان ووتی: جێگای شانازییه‌ بۆ ئێمه‌و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ ساڵ له‌دوای ساڵ له‌ ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان و عێراق و كوردستاندا هه‌نگاوی گه‌وره‌ ده‌بڕین به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ توێژینه‌وه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و ڕێكاره‌ زانستی و ئه‌كادیمییانه‌ی كه‌ ئاستی زانكۆ و خوێندنی باڵا پێشده‌خات. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی زانكۆ سوپاس و پێزانین و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆو ڕاگرایه‌تی كۆلێج و په‌یمانگاكان و مامۆستایان و توێژه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ ده‌كات كه‌ به‌دڵسۆزییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه‌ كار بۆ پێشكه‌وتنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی ده‌كه‌ن به‌بێ گوێدانه‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌كان. به‌ڕێزیان دوپاتیانكرده‌وه‌ پاڵپشتی به‌رده‌وامی هه‌ر پرۆژه‌و خزمه‌تێك ده‌بن كه‌ خزمه‌ت به‌ خوێندنی بالاو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌كان و خوێندنی ته‌كنیكی بكات له‌ هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست سه‌رجه‌م دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی زانكۆ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ببڕن و له‌ژیاندا سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوبن. سەرچاوە: https://www.scimagoir.com/rankings.php?country=IRQ&sector=Higher%20e .duc https://www.scimagoir.com/methodology.php  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile