
ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) خوولێکی فێربوونی فۆتۆشۆپی کردەوە
- Categories هەواڵ و چالاکی
- Date 2022-04-06
لە چوارچیوەی کارو چالاکیە بەردەوامەکانی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە پێناو گەشەپێدانی تواناکانی خوێندکاران و دەستکەوتنی هەلی کار لە بازاڕی کاردا، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٢/٤/٥ خوولێکی فێربوونی فۆتۆشۆپ بۆ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشە جیاجیاکانی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا کرایەوە، خولەکە لە ئۆفیسی (CDC) بەڕێوەچوو و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت، بە هەردوو شیوەی (تیۆری و پراکتیکی) دەخوێنرێت.
لە کۆتایی خوولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر خوێنکارەکاندا دابەش دەکرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile
