لە ڕۆژی جیهانی ووزەدا وۆرکشۆپێک لە كۆلێجى تهكنیكی ئەندازيارى بەڕێوەچوو
لە ڕۆژی جیهانی ووزەدا، کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەشی نەوت و وزە له زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ ۆوركشۆپێكیان بە ناونیشانی (The influence of sustainable energy solutions)بهڕێوهبرد .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5-4-2022 ناوەندی (CDC) لهکەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا و بهئامادهبوونی (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم)ڕاگری کۆلێجی تهكنیكی ئهندازیاری و (د. علی محمد) لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزە و ژمارهیهك له مامۆستایانوۆرکشۆپێکی زانستی ڕێكخرا.
ئامانج لە بەڕێوبردنی وۆرکشۆپەکە لەم ڕۆژەدا گرنگیدان بوو بە شێوازەکانی پارستنی ووزە لە جیهاندا، هەروەها شێوازی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ووزە لە هەرێمی کوردستان و لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا.
لە وۆركشۆپەكەدا سێ بابەت پێشكەشكران:
1- لە لايەن د.دیار عمر کاکە لە بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزە بە ناونیشانی (The economic impact energy sources in kurdistan regin) بابهتێك پێشكەشكرا.
2- لە لايەن مامۆستا کارزان قادر محمد لە بەشی ئەندازیاری توانای کارەبای بە ناونیشانی The impact of distributed generation power system) بابهتێك پێشكەشكرا.
3- لە لايەن مامۆستا شادمان شوکری سعید ئەندازیار لە بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە ناونیشانی The role of renewable energy in kurdstan as a source of electricity generation) بابهتێك پێشکەشکرا.
لە كۆتاييدا پێشكەشكارانى وۆركشۆپەكە وەڵامى بەشێكى زۆر لە پرسيارەكانى ئامادەبووانيان دايەوە و بە گفتوگۆيەكى زانستى و پڕ زانيارى وۆركشۆپەكە كۆتايى پێهات.