یەکەمین خولی فوتساڵی(Foot Health) ده‌ستیپێكرد
له‌درێژه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌له‌لایه‌ن كۆلێج و په‌یمانگاكانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژی دوو شەممە (٢٠٢٢/٤/٤) یەکەم یاریی خولی فوتساڵی خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ناوی خولی (Foot Health) دەستیپێکرد کە بە بۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە لە لایەن خوێندکارانی کۆلێجەوە بۆ به‌شه زانستییه‌كان رێکخراوە.
له‌ده‌ستپێكی خوله‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خوێندكاران وه‌ك هانده‌ری به‌شه‌كانیان ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كان بوون و به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه یارییه‌كان له‌پاش به‌ربانگ به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی خوله‌كه ده‌كرێت.
رۆژی یەکەمی خولەکە دوو یاریی ئەنجامدرا بەمشێوەیە:
-قۆناغی چواری شیکاری نەخۆشییەکان x قۆناغی دووی پەرستاری (١٥-١) -قۆناغی دووی شیکاری نەخۆشییەکان x قۆناغی یەکی شیکاری نەخۆشییەکان (١٥-٥)
رۆژانە یارییەکانی خولەکەش بەردەوام دەبێت.