Back

وۆركشۆپی (یاسا كارپێكراوه‌كانی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت) به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئامانجی پێدانی به‌رچاو ڕۆشنی و ڕونكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا گرنگانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی تازه‌ دامه‌زراو له‌ دام و ده‌زگاكانی زانكۆی پۆءلیته‌كنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو. كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5 ی نیسانی 2022 هۆبه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان له‌ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار ( CDC ) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ هۆڵی پیره‌مێرد، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران، وۆركشۆپێكی تایبه‌تی سازكرد بۆ ئه‌و كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌ زانستییه‌كان بوون و به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زران له‌ دام و ده‌زگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێكه‌ ده‌وامی فه‌رمی ده‌كه‌ن، وۆركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. جلال عبدالله‌ محمد له‌سه‌نته‌ری خوێندنی پیشه‌یی زانكۆ به‌ڕێوه‌برا . سه‌ره‌تا م.نه‌ورۆز مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار ووته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد و وێڕای پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی فه‌رمانبه‌رانی تازه‌ دامه‌زراو ، داوای كرد كه‌ به‌ووردی سه‌رنج له‌بابه‌ته‌ پێشكه‌شكراوه‌كانی وۆركشۆپه‌كه‌ بده‌ن تا زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زیفیان وه‌ربگرن. پاشان د. جلال عبدالله‌ محمد به‌تێروته‌سه‌لی باسی له‌ ڕێكاره‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانكرد به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ووردی هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتنی فه‌رمانبه‌رانی باسكرد له‌ دام و ده‌زگاكانداو ڕایگه‌یاند پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنییه‌وه‌ زانیاری پێویستی له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كه‌ی و به‌شه‌كه‌ی و یاساكان هه‌بێت تا به‌زووترین كات بتوانێت به‌شێوازێكی ڕاست خزمه‌تی فه‌رمانگه‌كه‌ی و سه‌ردانیكه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی بكات ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به‌ ئه‌و ماف و ئیمتیازانه‌ی كه‌ شایسته‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌و پێویسته‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك هه‌نگاو به‌هه‌نگاو خۆی له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی زانیاری و پاساو ڕێنماییه‌كان ڕابهێنێت و هه‌یوڵ بدات له‌كه‌مترین ماوه‌دا سوود له‌ ئه‌زموون و كاری فه‌رمانبه‌رانی پێش خۆی وه‌ربگرێت. له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا بكۆمه‌ڵێك پرسیارو سه‌رنجی ئاماده‌بووان خرایه‌ ڕوو كه‌ خزمه‌تی به‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زانیارییه‌ گشتییه‌كان ده‌كرد له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌دام و ده‌زگاكانی زانكۆ. له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ سایتی زانكۆمان د.جلال عبدالله‌ محمد به‌م شێوه‌یه‌ دوا:  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile