بەربانگە خوانێک بۆ خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار رێکخرا
بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ئەرکی ئەنجومەنی خێرخوازی قەڵا و لەناو یاریگای کۆلێجی تەکنیکی کەلار/زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەربانگە خوانێک بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی کۆلێجەکە سازکرا.
ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەناوی خۆیان و سەرۆکایەتی زانکۆوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ئەنجومەنی خێرخوازی قەڵا دەکات و ئومێدەوارن نمونەیان زۆربێت.
شایەنی باسە هەریەک لە ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەر ڕاگر و لێپرسراوی ھۆبەی بەشەناوخۆییەکان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی کۆلێج و کەسایەتی دەڤەرەکە ئامادەی ئێوارەخوانەکە بوون.