Back

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بۆ زانکۆی کۆیە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 3-4-2022 بەچاودێری پ.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، خوێندکارانی قۆناغی سێی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە بەگەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد. ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم گەشتە بینینی تاقیگەی (drilling) بوو لە زانکۆی کۆیە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی (Filtration) کە تاقیکردنەوەکە لەلایەن مامۆستا (محمد جمال) بۆ خوێندکارەکان ئەنجامدرا. هەروەها لە گەشتەکەدا ڕوونکردنەوەی پێویست سەبارەت بەشێوازی بەکارهێنان و زانیاری لەسەر سەرجەم ئامێرەکانی تری تاقیگەکە لەلایەن مامۆستا محمد بۆ خوێندکارەکان درا و وەڵامی ھەموو پرسیارەکانی خوێندکارەکانیشیان درایەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile