مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەتوێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات
مامۆستا تارا حسین لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداری لە چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی ئەندازیاری گەیاندن و زانستەکانی کۆمپوتەر کرد له زانكۆی جیهان لە شاری هەولێر.
توێژینەوەی مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەژێر ناونیشانی Development and Evaluation an Gamified Online Assessment Environment بوو کە باسی لە گرنگی ( develop ) کردنی چەند tool ئەلیکترۆنی نوێ دەکرد لە بواری خوێندنی ئەلیکترۆنی و گرنگی و کاریگەری لەسەر خوێندکاران بۆ بە ئەنجام گەیاندنی چالاکی خوێندن، كۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ / ٣ / ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو.