کۆلێجی تەکنیکی کەلار گەشتی بەهارەی بۆ خوێندكاران ئەنجامدا
کۆلێجی تەکنیکی کەلار گەشتی بەهارەی ئەنجامدا و سەرۆکایەتی زانکۆش تێچوی گواستنەوەی گەشتەکەی گرتە ئەستۆ
لەگەل نزیک بونەوەی ساڵرۆژی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاتنه پێشی وه‌رزی به‌هار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 31 ی ئازاری 2022 کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گەشتی بەهارەی خوێندکارانی ئەنجامدا و (پڕۆفیسۆر د. ئالان فریدون علی ئەمین) سەرۆکی زانکۆ کرێی تێچوی گواستنەوەی گەشتەکەی بۆ خوێندکاران دابینکرد.
گه‌شته‌كه بە سەرپەرشتی هەریەکە لە ڕاگـر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لەمامۆستایان بەرێوەچوو كه‌بۆ سەیرانگای شەمیران بوو وه زیاترله (٥٠٠)خوێندکار تێیدا بەشداربوون .
خوێندكاران خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به گرنگیدانی به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگرایه‌تی كۆاێجی ته‌كنیكی كه‌لار بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆر كه خوێندكاران دڵخۆش ده‌كات و زیاتر هانیان ده‌دات له‌سه‌ر په‌رۆشیان بۆ فێربوونی زانست و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان به زانست و زانیاری نوێ تا له داهاتوودا كادرێكی خزمهتگوزاربن بۆ خزمه‌تی كوردستان.