وۆرکشۆپی (چۆن کارێکی بازرگانی بچوک تایبەت بە خۆت دادەمەزرێنیت) پێشکەشکرا
ئامانجی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بەوەی خوێندکاران چۆن پەرە بەبیرۆکەکانیان بدەن ،تاوەکو بتوانن بیرۆکەکانیان بکەن بە پرۆژە و جێبەجێ بکەن ببنەخاوەن کار و بزنسی خۆیان .
سەرەتا مامۆستا (سامان صالح) بەخێرهاتنی مامۆستایان و خوێنکارانی بەشداربوی کردوو بۆی ڕونکردنەوە بۆچی ئەم خول و وۆرکشۆپانە گرنگن بۆ خوێندکاران و هانیدان کە ووزەو توانای خۆیان لە کاری بەسوود و گرنگ بەسەربەرن.
پاشان مامۆستا (پشتیوان جەلال) بابەتەکەی لە ماوەی کاتژمێرو نیوێکدا پێشکەش کرد، کە تیایدا خوێندکارانیش بە پرسیارو تێبینیەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.