چەند بەرهەمێکی ڤیدیۆیی دروستکراوی خوێندکارانی بەشی ڕوپێوی نمایشکرا
لەپێناو زیاتر فێرکردن و پەروەردەکردنی خوێندکاران و دروستکردنی متمانە بەخۆیان ، ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی ئازاری 2022 بەشی ڕوپێوی کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەری ڕاگر و بڕیاردەری بەشی روپێوی و بەسەرپەرشتی (م.هۆشمەند احمد عزیز) مامۆستای وانە بێژ لەبەشی ڕووپێویی و پسپۆڕ لەبواری (GIS)، چەند بەرهەمێکی ڤیدیۆیی دروستکراوی خوێندکارانی بەشەکەی سەبارەت بە سیستمی زانیاری جۆگرافی کەلەلایەن خوێندکارانەوە ئامادەکرابوو نمایشکرد لە هۆڵی سیمیناری کۆلێج بۆ مامۆستایان و خوێندکاران.
دەستخۆشی لە بەرهەمی خوێندکاران کراو زیاتر هاندران کە بەرهەمی خۆیان هەبێت و پشت بەو زانستانە ببەستن کە دەیخوێنن و فێردەکرێن تا لە داهاتوودا کەسێکی خزمەتگوزارو دەست ڕەنگین دەربچن و خزمەتی کۆمەڵگەی پێ بکەن.
ئامانج لەم چالاکیە فێرکردن و ئاشناکردنی زیاتری خوێندکارانە لەبوارە تەکنەلۆجیا وبەرهەمەکانی زانستی تەکنەلۆجیا
ناوی ئەو خوێندکارانەش کە ڤیدیۆکانیان ئامادەکردبوو بریتیبوون لە خوێندکاران :-
هێمن هیوا احمد
ئاسیا ادریس رۆستەم
محمد خالد حسین
ریان ئازاد حیدر
هاوژین دارا حسین
احمد نوری عثمان