خولی باله‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی هات
له خوله به‌رده‌وامه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه له كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ سالانه به‌رێوه‌ده‌چێت، بەچاودێری و ئامادەبونی پ.ی.د.ئەیوب خسرو نادر ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکانی پەیمانگا و ژماره‌یه‌ك لە مامۆستایان و خوێندکاران یاری كۆتایی خولی باله‌ی په‌یمانگاكه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات.
ئەمڕۆ چوارشەمه ڕێکەوتی 30 ی ئازاری 2022 هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان به هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگه‌یاندن و چالاکییەکانی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەسەرکەوتووی کۆتایی بە خولی بالەی پەیمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ هێنا کە هەردوو (تیپی ژمێریاری بەیانیان و تیپی کارگێڕی کار ئێواران قۆناغی دوو) گەیشتنە یاری کۆتایی.
تیپی ژمێریاری بە ئەنجامی (٢گێم × سفر ) یاریەکەی بردەوە و بوە پاڵەوانی خولەکە .
له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن ڕاگرو یاریده‌ده‌رو مامۆستایانه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شدا دابه‌شكراو ڕێز له‌و به‌ڕێزانه نرا كه هاوكارو پاڵپشتی خوله‌كه بوون و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خوێندكاران خواست.