Back

خولی تۆپی پێی (گەشەکردنی کۆلێج) له‌ كه‌لار کۆتایی هات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 30 ی ئازاری 2022 بە ئامادەبونی د.چیا محمد حسن ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی ساڵانەی کۆلێجی تەکنیکی کەلار به‌ناوی خولی (گەشەکردنی کۆلێج) لەنێوان هەردوو تیپی( ڕوپێوی قۆناغی یەکەم * شیکاری بەیانیان قۆناغی دووەم ) بەڕێوەچوو.
له‌ یارییه‌كی پڕ جۆش و خرۆش تیپی بەشی ڕوپێوی قۆناغی یەکەم توانی سەرکەوێت بەسەر تیپی شیکاری بەیانیان قۆناغی دووەم و ببێت بە پاڵەوانی خوله‌كه‌.
لەدوای تەواو بونی یاریەکەشدا لە رێورەسمێکی شایستە دا خەڵاتی سه‌ركه‌وتن  و رێزلێنان بەخشرایه‌ هەموو ئەوانه‌ی کەهاوکار بون لەسەر خستنی خولەکە بەتایبەت نوێنەری خوێندکاران و ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکان کە سەرجەم خەڵاتەکانیان لە ئەستۆگرتبوو.
لەکۆتایدا هەریەکە لە ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر کاسی براوەی یەکەم دووەمیان بەسەر هەردوتیپدا دابەشکرد و خولەکە کۆتایی هات.
شایەنەی باسە خولی تۆپی پێی ساڵانەی کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار هەموساڵێک بۆخزمەتی خوێندکاران لەلایەن یەکەی وەرزشی و پشتیوانی ڕاگرایه‌تی كۆلێج  دەکرێتەوە بۆ خوێندکاران و سەرجەم خوێندکاران بەشداری تێدا دەکەن،  بۆ ئەمساڵیش 24 تیپ بەشداری تێداکردو هه‌موو یارییه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌كه‌شێكی وه‌رزشیانه‌دا به‌ڕێوه‌چوون.
خوێندكاران به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ باسیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌ وه‌رزشییه‌ كردو ڕایانگه‌یاند كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ هانده‌رمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خوێندنه‌كه‌مان په‌ره‌ پێبده‌ین و دڵخۆشبین له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندندا ، زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو ڕاگرایه‌تی كۆلێجه‌كه‌یان كرد بۆ هاوكاری و پاڵپشتییان. هیوایان خواست وه‌ك هه‌میشه‌ پشتگیری خوێندكاران بن و له‌ته‌نیشت پرۆسه‌ی خوێندندا چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌كانیش گرنگی پێبدرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile