سیمپۆزیۆمێك لەسەر مادەی هۆشبەرو کاریگەرییە خراپەکانی لەسەرگەنجان به‌ڕێوه‌چوو
به‌ئامانجی ووشیارکردنەوەی گەنجان و خوێندکاران وە ھەستکردنە بەمەترسی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر لەلایەن گەنجانەوە، وه لەدرێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆری) لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30 ی ئازاری 2022 بەئامەدەبونی پ.ی.د.کاوەڕەزا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و یاریدەدەری ڕاگرو ژمارەیەک له لێپرسراوانی یەکە ئیداریەکانی قەزای دوکان وژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایان وفەرمانبەران وخوێندکاران سیمپۆزیۆمی (مادەی هۆشبەرو کاریگەریەخراپەکانی لەسەرگەنجان) له‌هۆڵی سیمیناری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان بەڕێوەجوو.
سیمپۆزیۆمه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له:
1-پ.ی.د.ئاوات عمر قادر . 2-یادگار اسماعیل . 3- عمید مەریوان علی. 4_ م- شادیە ابوبکر ، به‌ڕێوه‌برا.
له‌كۆتایی سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆ‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر بابه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كان ، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد.