خولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی دوکان کۆتایی هات
له‌به‌رده‌وامی خول و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئەمڕۆ(2022/3/30) به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی دوکان سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات.
له‌پاش ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك یاری له‌نێوان به‌شه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ، هەردوو تیپی (مامۆستایان فەرمانبەران) و(خوێندکارانی بەشی ژمێریاری ئێواران قۆناغی یەکەم) توانیان بگەنە کۆتایی خولی فوتساڵی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان، ئه‌نجامی یاری كۆتایی هەردوو تیپ بەدووگۆڵ یەکسان بوو پاشان بەلێدانی یەکلاکەرەوە (3_2) خۆێندکارانی بەشی ژمێریاری بونە براوەی خولەکە.
لەکۆتیشدا خەڵات به‌خشرایه سه‌ركه‌وتوان و گۆڵكارو باشترین یاریزان و سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه.