سیمینارێک لەسەر بە ئەلیکترۆنی کردنی نوسراوەکان پێشكه‌شكرا
به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره كارگێڕییه‌كان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (30-3-2022) بەئامادەبوونی د. ڕووناک محمد عبداللە ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و سەرۆکی بەشەزانستیەکان و ژمارەیەک لە لێپرسراوی هۆبە و مامۆستایان و فەرمانبەران سیمینارێکی تایبەت بە داتابەیسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی نوسراوەکان بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە لەلایەن (م. یاسین روٶف ) لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک پێشکەشکرا، کە بەووردی تیشکی خستەسەر سیستمی بە ئەلیکترۆنی کردنی داتا‌و نوسراوەکانی زانکۆ‌و کۆلێج و پەیمانگاکان، هەروەها چۆن بەدواداچوون بۆ نوسراوەکان بکرێت لەڕێگەی ئەم سیستمەوە .
لەکۆتایی سیمینارەکەشدا وەڵامی پرسیاری مامۆستایان وفەرمانبەران لەسەر سیستمەکە درایەوە .
دامه‌زراندن و كارپێكردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێكه له هه‌نگاوه كردارییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كان له‌كه‌مترین ماوه‌داو به‌دڵنیاییه‌كی زیاتر ، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكرێت.