مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری کۆنفرانسێكی نێودهوڵهتی لهسهر جینۆساید دەکات
وابڕیارە سبهی چوارشهممه 30 ی ئازاری 2022 کۆنفرانسی جینۆساید بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەبچێت، لهو كۆنفرانسهدا (پ.ی.د.کارزان محەمەد) مامۆستای بەشی تەکنیکی میدیای له كۆلێجی تهكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەکی دیکۆمێنتاری پێشکەش دەکات .
مامۆستاكهی زانکۆمان ڕایگەیاند: بەتوێژینەوەیەکی دیکۆمێنتاری بەشداریم کردووە بەناونیشانی (ڕەنگدانەوەی جینۆسایدی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەگەری ئێرانیدا ڕۆژنامەی کیهان بە نمونە) كهله ڕۆژی دووهمی كۆنفرانسهكه پێشكهش دهكرێت.
پێشتریش مامۆستای ناوبراو کتێبێکی دیکۆمێنتاری دەربارەی هەڵوێستی ڕۆژنامەگەریی جیهانی دەربارەی جینۆسایدی هەڵەبجە بەقەبارەی (700) لاپەڕە بەچاپ گەیاندووە.
ئەمەش پڕۆگرامی کۆنفرانسەکەیە:
program ginocide finall