Back

گەشتی بەهارەی ساڵانەی پەیمانگای تەکنیکی ده‌ربه‌ندیخان ئەنجامدرا

بەچاودێری پ.د.ئالان فەریدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکینکی سلێمانی وە بەسەرپەرشتی پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان ، گەشتی بەهارەی ساڵانەی پەیمانگای تەکنیکی ده‌ربه‌ندیخان ئەنجام درا بۆ ناوچەی باخانی قەرداخ بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی به‌شه‌ زانستییه‌كانی په‌یمانگا. له‌گه‌شته‌ به‌هاره‌كه‌دا خۆشی و شادی خوێندكاران ده‌بینرا و به‌ پێشكه‌شكردنی خواردنه‌ كورده‌وارییه‌كان و هه‌ڵپه‌ڕكێی كورده‌واری كاتێكی خۆش و ئاسوده‌یان به‌سه‌ربرد . ساڵانە كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و ڕەخساندنێکی کەشێکی ئارام بۆ خوێندکاران چەندین چالاکی و گەشتی زانستی وگەشتی بەهارە ئەنجام دەدات . تێچووی گه‌شته‌كه‌ له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێت. خوێندكاران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆو ڕاگرایه‌تی په‌یمانگاكه‌یان كرد به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن و هیوایان خواست به‌رده‌وامبن بۆ پێشخستنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile