Back

ئەنجامی وەرگرتنی (2500) خوێندكاری دیكه‌ لە زانكۆ و پەیمانگەكان راگه‌یندرا

بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) زیاتر لە (٢٥٠٠) خوێندكاری دیكه‌ لە زانكۆ و پەیمانگەكانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

وه‌ك پێشتر ڕاگه‌یندرابوو كه ‌(٢٥٠٠) بەهۆی هەڵەو كەمی هەڵبژاردن لەلایەن خوێندكارانەوە لەكاتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین ناویان نەهاتبوه‌، بۆیه‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك به‌ڵێنیدا بوو كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ناوی ئه‌وانیش بگه‌ڕێته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌وڵه‌كانی زۆر بەچڕی و وردی و دڵسۆزانە خسته‌كارو” سه‌رئه‌نجام ئه‌و ژماره‌ خوێندكاره‌ش له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران.

خوێندكارانى دوانزەی ئامادەیی دەتوانن لە ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی (١٢/١٢/٢٠١٥) لە سەعات (٩)ی شەو بەدواوە لە ڕێگەی وێب سایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ‌ بڕكردبوەو، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

This shortcode LP Profile only use on the page Profile