پانێڵی کاریگەری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لەسەر گەشەی شار له‌هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
به‌ئامانجی گفتوگۆ‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی شاری هه‌ڵه‌بجه، كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی پانێڵێكی تایبه‌ت بۆ به‌رپرسان و توێژه‌رانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئازاری 2022 کۆلێجی زانستە پراکتیکیەکان و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سه‌ر به زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. دانا احمد مصطفی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و چه‌ند بەڕێوەبەرێكی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگاكه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و خوێندكاران و توێژه‌ران و فه‌رمانبه‌ران هەستان بەسازدانی پانێڵێک بەناونیشانی (کاریگەری خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لەسەر گەشەی شار) بە بەشداریی هەریەک لە پ.د مهاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و خاتوو نوخشەناصح احمد قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و پ. ی. د.کارزان عبداللە محمد ڕاگری کۆلێج و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە .
سەرەتای پانێڵه‌كه بەساتێك وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد و دواتر ووتاری سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن (پ.ی. د.دانا احمد مصطفی) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی پێشكه‌شكراو ئاماژەیدا بە پێگەی هەڵەبجە لەڕوی زانستی و ڕۆشنبیری یەوەو هه‌بوونی ناوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان له‌و شاره‌دا كه پێویسته هه‌وڵی جددی بدرێت به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌رخان و ژێرخانی شاره‌كه ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و كاری به‌رده‌وام دێته‌به‌رهه‌م چونكه هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له‌شاره زیانلێكه‌وتووه‌كانی كوردستان و بووته ڕه‌مزی مه‌زڵومیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەربڕی بۆ هه‌ر كارێك كه بكرێت به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی شاره‌كه و هه‌روه‌ها کردنەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەڵەبجە كه كارمان بۆ كردووه.
لەکۆتایی پانێڵەکەدا بڕوانامەی بەشداری پانێڵەکە بەخشرایه پانێڵستهكان، دواتریش (سوپاس و پێ‌زانین) بەخشرایە مامۆستایانی کۆلێج و پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه کە لەماوەی ڕابردوودا تۆێژینەوەیان ئەنجام داوە لە بوارەکانی خۆیاندا .