Back

پێداویستی مامەڵەى وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

1. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی پێناس (هویه‌ الاحوال مدنیه‌ ) 2. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی جنسیە 3. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی زانیاری 4. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی فۆڕمی خۆراک 5. وێنەی خوێندکار – دە ١٠ دانە – 6. پشکنینی چاو + گروپی خوێن 7. بڕوانامەى پۆلی دوانزە بە پەسەند کراوی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەوە 8. پشتگیری نیشتەجێ بوون . 9. بەڵێننامە ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدریت. 10. کەفالەت ، لە پەیمانگا یان کۆلێژ کە خوێندکار لێی وەرگیراوە ئەنجام دەدریت

پێداویستیەکانی بەڵێننامەی خوێندکار :- • پێوستە خوێندکار ئامادە بێت . • کۆپی پێناسی کەسی(هویه‌ الاحوال مدنیه) • کۆپی کارتی زانیاری پێداوستیەکانی کەفالەت :- • پێوستە ئەو کەسەی کەفالەتی خوێندکار دەکات پشتگیری فەرمانگەکەی پێ بێت و بڕی مووچەکەشی دیاری کرابێت و کۆی مووچەکەی لە ( 250.000 ) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت . کۆپی پێناسی کەسی(هویه‌ الاحوال مدنیه) • کۆپی کارتی زانیاری . • خودی کەسەکە و خوێندکار دەبێت ئامادە بێت .

This shortcode LP Profile only use on the page Profile