ڤیستیڤاڵی پیرۆزكردنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی زانكۆ له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان به‌ڕێوه‌چوو
له به‌رده‌یوامی چالاكییه گشتییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بۆ به‌رزڕاگرتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی 4 ی نیسان ، ئەمڕۆ سێشه‌ممه(2022/3/29) لەپەیمانگای تەکنیکی دوکان به هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڤیستیڤاڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەجوو.
له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌كه له د. كاوه ڕه‌زا ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان و سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری ده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی دوكان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ئاماده‌یبوون، چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەبواری هونەری وئەدەبی وشێوەکاری وفۆلکلۆری وئەسپ سواری وئامادەکردن و پێشكه‌شكردنی چەندین خۆراکی جۆراوجۆری کورده‌واری.
ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وێڕای به‌خێرهاتنی میوانانی ڤیستیڤاڵ و ئاماده‌بووان، پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له هه‌موو لایه‌ك كرد و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه به‌پێی هه‌ل و مه‌رجه‌كان ڤیستیڤاڵی هه‌مه‌جۆر ئاماده ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین خوێندكارانمان سه‌نته‌ربن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جۆره چالاكییانه‌و ده‌شمانه‌وێت زانكۆكان ته‌نها چالاكی زانستی پێشكه‌ش نه‌كه‌ن به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌هره‌و توانای خوێندكارانمان ده‌ربخه‌ین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بڕه‌خسێنین و ساڵ له‌دوای ساڵ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی زانستی بۆ زانكۆ‌و هه‌رێمی كوردستان به‌دی بهێنین. له‌كۆتایی ووته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ڤیستیڤاڵه‌كه كرد‌و هیوای كاتێكی خۆشی بۆ هه‌مووان خواست.
لەکۆتایی ڤیستیڤاڵەکەشدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه ژمارەیەک مامۆستا‌و فەرمانبەرو خوێندکارو چه‌ند بەرپرسێكی ئیداری قەزای دوکان بەتایبەتی ئەوانەی کە توانیویانە کارئاسانی وخزمەتگوزاری پێشکەش بەپەیمانگای تەکنیکی دوکان و خوێندكاران بکەن.
شایانی باسه ڤیستیڤاڵه‌كه به هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و لەسەر داهاتی زانکۆ به‌ڕێوه‌چوو.
ساڵانه و له‌كاتی نزیك بونه‌وه‌ی ساڵڕۆژی زانكۆكه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی 4/4 كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی ڤیستیڤاڵ و چالاكی هه‌مه‌جۆر له‌پێناو ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ خوێندكاران و ده‌رخستنی به‌هره جیاوازیكانیان و پیرۆزكردنی ئه‌و ڕۆژه.