Back

وۆركشۆپێكی زانستی لەسەر ڕۆڵ و كاريگەرى ووزە بەڕێوەچوو

کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەشی نەوت و وزە بە هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ناونیشانی ‌(ڕۆڵ و کاریگەری وزە لە ئاڕاستەکردنی پەیوەندیە سیاسی و ئابووریيەکان) ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی ئازاری 2022 لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی  وۆرکشۆپێکی ڕێکخست.
له‌ وۆرکشۆپەکەدا (پ. ی. د. عطاء شێخ کریم)  ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و (د. علی محەمەد) لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ژمارەیەک لە مامۆستایان ئاماده‌بوون.
سەرەتاى وۆركشۆپەكە بە پێشكەشكردنى ووتەیەک لە لايەن ڕاگرى كۆلێجى ته‌كنیكی ئەندازيارى دەستىپێكرد و تێيدا ئاماژەى بە گرنگى ئەنجامدانى وۆركشۆپەكە كرد و باسى لەوە كرد كە بەردەوام لە هەوڵ دان بۆ ئەوەى چالاكى لەم جۆرە بۆ سەرجەم مامۆستايان و خوێندكاران ئەنجام بدەن لە پێناو زياتر بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زانستی و زانيارى نوێ لە بوارە جياوازەكاندا.
لە وۆركشۆپەكەدا چوار بابەت پێشكەشكران:
بابەتى يەكەم لە لايەن (م. ڕێبوار محەمەد ئەمين، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر لە گرێبەستى نەوت و گاز، بە ناونيشانى “ڕێكارەكانى ئەنجامدانى گرێبەستى نەوت و گاز بە پێى ياسا نێودەوڵەتى و هەرێمايەتييەكان”) پێشكەش كرا.
بابەتى دووەم لە لايەن (م. بەهجەت عەلى ئەحمەد، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر لە بوارى گرێبەستە نەوتييەكانى عێراق بە ناونيشانى “چارەسەركردنى گيروگرفتە ياساييەكانى گرێبەستە نەوتييەكان”) پێشكەش كرا.
بابەتى سێيەم لە لايەن (م. ميران حەسەن حسين، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر لە بوارى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكان بە ناونيشانى “كاريگەرى غاز لە ئاراستەكردنى سياسەتى نێودەوڵەتى”) پێشكەش كرا.
بابەتى چوارەم لە لايەن (م. خەبات محەمەد ئەحمەد، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر لە ئەندازيارى جيۆتەكنيك بە ناونيشانى “ڕۆڵ و پێگەى نەوت و گازى هەرێمى كوردستان لە نەخشەى نوێى وزەدا لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتى”) پێشكەش كرا.
لە كۆتاييدا پێشكەشكارانى وۆركشۆپەكە وەڵامى بەشێكى زۆر لە پرسيارە جدييەكانى ئامادەبووانيان دايەوە و بە گفتوگۆيەكى زاستى و پڕ زانيارى وۆركشۆپەكە كۆتايى پێهات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile