كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار بوونه یه‌كه‌می خولی ساڵانه‌ی فوتساڵی زانكۆ
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە 29 ی ئازاری 2022 لە یاریگاری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی (پ.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و راگر‌و مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار و په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ، یاریی كۆتایی خولی فوتساڵی ساڵانەی بەشە زانستییەکانی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌یارییه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێوازێكی ئاسایی و گیانی وه‌رزشییه‌وه به‌ڕێوه‌چوون و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌یان ده‌كرد.
له‌ئه‌نجامدا تیمی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار و په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه یاری كۆتایی خولی ناوبراو.
لە ناو جۆش و خرۆشی هاندەران و ئامادەبوواندا، لەکاتی ئاسایی یارییەکەدا هەردوو تیم 3_3 یەکسانبون و بەلێدانی یەکلاکەرەوە بەئەنجامی 5_4 كۆلێجی ته‌كنیكی کەلار توانیان نازناوی خولەکە بەدەست بهێنێت و تیمی په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخانیش بوونە دووەمی خولەکە.
لەدوای کۆتایی هاتنی یارییەکە سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی بەخشیە یاریزانانی هەردو تیپ و داوەران و سەرپەرشتیارانی لیژنە ، پاشان خەڵاتی یەکەم و دووەمی خولەکەی بەخشیە هەردوو تیپی کۆلێجی تەکنیکی کەلار و پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان.
لەدرێژەی بەخشینی خەڵاتەکان لەلایەن بەشێک لەڕاگری کۆلێجەکانەوە خەڵاتی تیپ و یاریزانانی گۆڵکەرانی خولەکە دابەشکرا.
شایەنی باسە ساڵانە به‌چاودێری سەرۆکی زانکۆ و بەئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی و گرنگیدان بە توانای جەستەیی وهزری مامۆستایان و فەرمانبەران و لەسەر داهاتی زانکۆ خولی تۆپی پێ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکرێتەوە.