هەواڵ و چالاکی

وۆرکشۆپێکی زانستی لەبواری خوێندنی باڵادا بەڕێوەچوو

له‌درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كاندا ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شەممە 29 ی ئازاری 2022  لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشە زانستییەکانی کۆلێج و لێپرسراوی دڵنیایی جۆری ، وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵای کۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی بەڕێوەچوو.
له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا کفتووگۆیەکی زانستی چڕوپڕ لەلایەن بەشداربووانه‌وە ئەنجامدرا دەربارەی ئەو کارە زانستییانەی کە توێژەران لە توێژینەوەکانیاندا بەدەستییان خستووە تاوەکو بیروڕا زانستییەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن بۆ خزمەتکردنی رەوشی توێژینەوەی زانستی لە بوارە پزیشکی و تەندروستییەکاندا.
لە کۆتاییدا هەڵسەنگاندنی زانستییانە لەلایەن سەرۆک بەشەکانەوە بۆ کارەکانیان کراو راو بۆچوونی خۆیان ئاڕاستەی خوێندکارەکان کرد، تاوەکو لە داهاتوودا لە ژێر رۆشنایی رێنماییەکانیاندا برەو بە پێشكه‌وتنه‌ زانستییەکانیان بدەن.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button