گەشتی بەهارەی خوێندکارانی زانکۆ دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی مارسی ٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەسەر بودجەی زانکۆو بەهاوکاری کۆمیتەی ڕیکخستنی زانکۆ و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە، گەشتێکی بەهارە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکانی هەڵەبجە و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە بۆ سەیرانگای تەپەسەوز لە ناوچەی نەوڕۆڵی رێکخرا.
ئامانج لە گەشتەکە بۆ بەسەربردنی کاتیکی خۆش و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بوو بۆ خوێندکاران.
لایخۆیانەوە هەردوو ڕاگرایەتی کۆلیج و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سوپاسی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆ دەکەن کە ئەرکی دارایی ئەم بەهارەگەشتەی خوێندکارانیان لەسەر بودجەی زانکۆ گرتەئەستۆ.