گەشتێکی زانستی بۆ خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن رێکخرا
بەئامانجی زیاتر ئاشنابوون بە بنەمای وانە تیۆرییەكانی پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردن رۆژی دووشەممە (٢٨ی ئازاری٢٠٢٢) خوێندكارانی قۆناغی یەکەمی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن لە پەیمانگای تەكنیكیی دوكانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گەشتێكی زانستییان بۆ هەریەك لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و گرووپی کەناڵەکانی فاڵکۆن سازکرد.
سەرەتای گەشتە زانستییەکە، لەلایەن ستافی پەیوەندییە گشتییەکان پوختەیەک لە مێژووی فرۆکەخانە و خزمەتگوزارییەکانی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی کاری پرۆتۆکۆڵی و ئەتەکێتی گەشتکردن و کاری کارمەندانی پەیوەندییە گشتییەکان لەلایەن (دانا محمد سعید) لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن پێشکەشکرا.
لەپاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا، سەرپەرشتیاری گرووپی کەناڵەکانی فاڵکۆن (عامر صلاح) پێشوازی لە خوێندكاران كرد و بەرپرسانی ئەو کەناڵەکە بەشە جیاوازەكانی کەناڵەکە و شێوازی کارکردن و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارگێری پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازاڕکردنی کەناڵەیان خستەڕوو. هاوكات ستۆدیۆی چەند بەرنامەیەك و ژووری کۆنترۆڵی كەناڵەکە بەخوێندكاران ناسێنران.
گەشتەکەش بە سەرپەرشتیی هەریەك لە (م.ھەرمن شێرکۆ نصرالدین ) سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازارکردن، و مامۆستایان ( تاژان دڵشاد) و ( نەبەز احمد ) ئەنجامدرا.